ميديا - كوردستانى

ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری له‌سوید هاوکاری بۆ  ئاواره‌کانی رۆژئاوا کۆده‌که‌نه‌‌وه‌و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و هاوکارییانه‌ ره‌وانه‌ ده‌کرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که ‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ  ميديا نێردراوه، کوردانی یۆتۆبۆری ‌ ئاماژه ‌به‌وه‌ده‌که‌ن له‌ به‌رواری (20ـ1ـ2014)دا  زیاتر له‌ دوو تۆ‌ن پێداویستیان کۆکردوه‌ته‌وه ‌و له‌م رۆژانه‌دا ده‌گات به‌ که‌مپینی ئاواره‌کانی رۆژئاوا له‌  عه‌ربه‌ت و دواتر به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌کرێت.