رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – ئاژانسه‌كان

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، راگه‌یاندنی‌ ئیداره‌ی‌ كاتی له‌خۆرئاوای‌ كوردستان، له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا سوریا له‌ناو شه‌ڕێكی‌ بێسنووردایه‌، ئه‌وه‌شى به‌ ته‌حه‌دایه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ ناو سوریا، به‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ هه‌‌ژمار كردووه‌.

 

(فایننشیاڵ تایمز)ی‌ به‌ریتانی‌  ده‌لێت: ڕاگه‌یاندنی‌ ئیداره‌ی‌ كاتی له‌خۆرئاوای‌ كوردستان، ڕوداوێكی‌ مێژوییه‌و ته‌حه‌دایه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش، كورد ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئیداره‌ی‌ كاتییه‌وه‌ له‌خۆرئاوای‌ كوردستان، باڵانسی‌ هێز له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا بگۆڕێت.

ڕۆژنامه‌‌كه‌ له‌زاری‌ (ئاندرۆ تابله‌ر) پسپۆڕی‌ كاروباری‌ سوریا له‌په‌یمانگه‌ی‌ واشنتۆن بڵاویكرده‌وه‌، ڕاگه‌یاندنی‌ ئیداره‌ی‌ كاتی له‌خۆرئاوای‌ كوردستان، هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌‌و دوور نییه‌ له‌داهاتودا ئیداره‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ئیداره‌ كوردیه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سوریادا ڕابگه‌یه‌ندرێت، چونكه‌ له‌ڕاستیدا سوریا ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ دابه‌شبوه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌