Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لیستى پاڵێوراوەکانى حزبەکەى بۆ (٢٥)ەمین هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا بڵاوکردەوە.

لە تورکیا حەوت هەزار کەس لەلایەن ٣١ پارت و لیستى جۆراوجۆرەوە، خۆیان بۆ پەرلەمانى تورکیا پاڵاوتووە. لەو حەوت هەزار پاڵێوراوە، ٥٥٠ کەسیان پاڵێوراوەکانى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە)ن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کورد یەکەمجارە لە مێژووى تورکیادا بە لیست بەشداریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا دەکات.

پێشتر کورد بە هۆى بەربەستى ١٠% هەڵبژاردنەکانەوە نەیتوانیوە بە لیست یان وەک حزب بەشدارى لە هەڵبژاردنەکانى تورکیادا بکات، چونکە تێپەڕاندنى بەربەستى هەڵبژاردن لە تورکیادا پێویستى بە پێنج ملیۆن دەنگ هەیە.

بڕیارەکەى هەدەپە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا وەک حزب بڕیارێکى چارەنووسسازە بۆ کورد لە باکوورى کوردستان و تورکیا. ئەگەر هەدەپە نەتوانێت بەربەستى هەڵبژاردن تێپەڕێنێت، ئەوا کورد هیچ پەرلەمانتارێکى لە پەرلەمانى تورکیادا نابێت.

لیستەکەى هەدەپە لەلایەن دەتەکە، دەبەپە و هەدەکە و ١١٥ سەرۆکایەتیى شارەوانى لە باکوورى کوردستان و تورکیا پشتیوانیى لێدەکرێت.

لە هەڵبژاردنى خولى پێشووى پەرلەمانى تورکیادا و لە ساڵى ٢٠١١ (ئاکەپە) ٣٢٤ کورسى، (جەهەپە) ١٣٥ کورسى، (مەهەپە) ٥٣ کورسى بەدەستهێنابوو. کوردیش بە پاڵێوراوى سەربەخۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکەى کرد و توانى ٣٦ پەرلەمانتار بەدەست بهێنێت. دواتریش لە پەرمانى تورکیادا فراکسیۆنیان پێکهێنا. کورد تاوەکو ئێستا لە باکوورى کوردستان بەشێوەى پاڵێوراوى سەربەخۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى تورکیاى کردووە.

لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا لە ساڵى ٢٠١١ ڕێژەى سەدیى لایەنەکان بەم شێوەیە بوو: (ئاکەپە) ٤٩.٩%، (جەهەپە) ٢٥.٩%، (مەهەپە) ١٢.٩% و سەربەخۆکانیش ٦.٥٨%ى دەنگى دەنگدەرانیان بەدەستهێنابوو.

سەرکەوتنى هەدەپە دەبێتە هۆى ئەوەى کە ژمارەى پەرلەمانتارەکانى کورد لە پەرلەمانى تورکیا لە ٣٦ پەرلەمانتارەوە بۆ دوو هێندە بەرز ببێتەوە. بەشداریکردن وەک حزب لە هەڵبژاردندا دەبێتە هۆى ئەوە دەنگى زیادەى پەرلەمانتارەکان بەر پاڵێوراوەکانى دیکە بکەوێت و هیچ دەنگێک بە فیڕۆ نەڕوات. لە هەڵبژاردنەکانى پێشوودا هەر پەرلەمانتارێکى سەربەخۆ دەنگە زیادەکانى هەر بە ناوى خۆیەوە بووە نەچووە بۆ هیچ پاڵێوراوێکى دیکە.

هەدەپە لە ساڵى ٢٠٠٩ دامەزراوە. سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکایەتیى دەکەن. هەروەها بە گەورەترین پارتى یاسایى کورد لە تورکیا دەناسرێت.

دوو پارتى دیکەى کورد بە ناوەکانى هەق پار و هودا پار بەشداریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا دەکەن، بەڵام ئەگەرى ئەوەى ئەو دوو پارتە بتوانن بەربەستى ١٠% هەڵبژاردنى پەرلەمان ببڕن زۆر لاوازە.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا لە حەوتى حوزەیرانى ٢٠١٥ بەڕێوە دەچێت. ئەوەش دەبێتە (٢٥)ەمین هەڵبژاردنى پەرلەمان لە تورکیا.

بەپێى ڕاگەیاندراوى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا تورکیا لە هەڵبژاردنى ئەمساڵدا ٥٦ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ٦٥٨ کەس لە تورکیا مافى دەنگدانیان دەبێت. لەو ژمارەیە ٥٣ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٢٣١ کەس لە ناوخۆى تورکیا مافى دەنگدانیان دەبێت، هەروەها دوو ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٦٥٨ هاووڵاتیش لە دەرەوەى تورکیا، کە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە مافى دەنگدانیان دەبێت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا لە هاوینى ئەمساڵدا.

بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا ١٧٢ هەزار و ٦٨٧ سندوقى دەنگدان ئامادە دەکرێت، تاوەکو دەنگدەران بتوانن لە ڕێگەى ئەو سندوقانەوە دەنگ بە پاڵێوراوەکان بدەن.

لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى کۆمار لە تورکیا، کە لە ٣ى ئابى ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە پاڵێوراوى کورد بوو. لەو هەڵبژاردنەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش نۆ پۆینت هەشتى دەنگى دەنگدەرانى تورکیاى بە دەستهێنابوو. ئەوەش بە ئاماژەیەکى گرنگ دەزانرێت بۆ تێپەڕاندنى بەربەستى ١٠% هەڵبژاردن لەلایەن هەدەپەوە.

 بەپێى ڕاپرسییەکى دەزگاى سۆنڕاى تورکیا، لێدوانێکى بولەند ئارینج جێگرى سەرۆک وەزیرانى تورکیا و دامەزراوەى گەزیجى، هەدەپە دەتوانێت بەربەستى ١٠% هەڵبژاردن تێپەڕێنێت.

بەگوێرەى ڕاپرسییەکەى دامەزراوەى گەزیجى "لە هەڵبژاردنى ساڵى ٢٠١١دا بۆ پەرلەمانى تورکیا، ٧٥% دەنگدەرانى کورد دەنگیان بە ئاکەپە دابوو، بەڵام بە پێى ئەنجامى توێژینەوەکانمان لە ئێستادا ئاکەپە نزیکەى ٢٢%ى دەنگى دەنگدەرانى کورد بەدەست دەهێنێت".

پەرلەمانى تورکیا ٥٥٠ کورسى هەیە. هەڵبژاردنەکان لە ٨١ پارێزگاى ئەو وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت. هەدەپەش بۆ هەر کورسییەکى پەرلەمان کەسێکى لە لیستەکەیدا پاڵاوتووە.

 

لیست و ناوى ٥٥٠ پاڵێوراوەکانى هەدەپە لە ٨١ پارێزگاى تورکیا و باکوورى کوردستان بەمشێوەیەى خوارەوەیە.

ئەدەنە:

ڕیدڤان تورهان، مەڕاڵ دانش بێشتاش، ڤەدات ئۆزجان، بەیهان گیونەلى، توگات بێک، خەدیجە کاڤران، بارش کارابایک، فەریدە پەینیرجى، ئیسماعیل باشاران، نەفیسە بالیمەنەز، ڕەشید ئەرتاش، قادر دومان، حەیدەر کۆلومان، فەیروز گوموش.

سەمسوور:

بەهجەت یڵدرم، یاسین تەها، ئایتەن یڵماز، فەرهاد تەمەل، بیرسەن تونچ.

ئافیۆن:

ڕەمزى یاشار دیکمەنى یڵدز، جاویدان نیزام ئۆغڵو، مستەفا کۆچەر، موگە یامان یڵدز، حەسەن کۆچاک.

ئاگرى:

لەیلا زانا، بەردان ئۆزتور، دیرایەت تاش دەمیر، محەمەد ئەمین ئیلهان.

ئاماسیا:

 چیغدەم ئاتالاى، نوورەدین ئاڵکان، مستەفا ئیرماک.

ئەنکەرە – بازنەیى یەکەم:

سڕى سورەیا ئۆندەر، سەرکان ئۆزکان، سۆنگول ئەروڵ ئابدیل، پەریخان کیراز، فیردەوس کانتار، جەلال دەمیر، زەلال دەنیز دەمیر، محەمەد تەکین، ئیسمیخان سارا تاش، بورجو یڵدرم، بولەند دوروکان، نوورسەل گیوڤەندەمیر، ئەمین چاربۆگا، سوندوز کەلەش، حسێن ئاتەش، ئەحمەد دەمیرەڵ، نازک کلیچ، عەبدولکانى تاتڵیس.

ئەنکەرە – بازنەى دووەم:

محەمەد مەدندوح ئویان، گولسەن ئولکەر، ئایدن چوبوکچو، نوورسەل ئۆزتورک، ڕەمزییە گوچلو، عیسمەت یاڵچین کایا، ئیلک نوور یڵماز، کامبەر ئاتاش، مەهتاب ئۆزکان دەلی دومان، ئۆهان چەلەبى، مونیبە کۆچ، گوڵستان ئایدۆغدوو، شەریف ئۆتى، دیلەک ئەرتورک.

ئەنتالیا:

سارۆخان ئۆلوچ، دەنیز یڵدرم، نوورییە ئەرچاگان، هادى جین، ئایسەل ئیبیلى، ئیحسان قەهرەمان، گولکیز تورک دۆغان، ئاتالیا مەتە، ئیلکین مانیا، حەسەن کیافەت، لەیلا ڕووکەن یۆڵجو، ساواش سەزگین، سۆنگول شارکلى.

ئەردەهان:

تاشکین ئاکتاش، ئارەزوو مۆجۆ.

ئارتڤین:

ڕەجەب دەمیرجى، جەلال عوسمان ئاگاوگولو.

ئایدن:

فیلیز کۆچالى، موزەفەر یۆندەم، سەڤیا ئاکان ئاچیجى، نازلى بۆزا کیبرا، مەحمود ناجار، دەروێش پەکەر، ئایفەر دەمیرەر.

دیلۆک:

جەلال دۆغان، مەحمود تۆغلروڵ، گولسەرەن کۆجار، فاتۆش چەتین کایا، بەریڤان ئۆزپۆڵات، عوسمان دەمیرجى، توغجە ئۆزسۆى، مەحمود فەرمان ئۆغڵو، گێوزەل کۆچ، دیلەک بویوک کایا، ماجید بۆزکورت، م.نوورى دەنەک.

ئاکسەراى:

بیرجان دومان، ئیسماعیل دۆیگون.

بارتن:

دیرەن جەواهیر شەن، سینان چۆک سو.

بالێکەسیر:

جەعفەر چەلیک، بەدرى ئاریک، ئەسەنگیول بەشلى، زەکى ئاچێک گۆز، عایشە ئیشیک، شوعەیب چەتین، خەیرەدین شەن، فاروق نەفیز ساین.

بایبورت:

عەبدولقادر جانالیر، مەرجان جەواهیر.

ئێلیح:

عەلى ئاتالان، سعادەت بەجەریکلى، عایشە ئاجار باشاران، حەسەن یاگیز.

بیلەجیک:

پەریخان کاراکۆچ، عومەر ئەگە.

چەولیک:

هیشیار ئۆزسۆى، سەرحەد گوموش، سەڤگى ئۆگونچ.

بەدلیس:

مزگین ئیرگات، مەحمود جەلادەت گایدالى، عوسمان فاتیح شانلى.

بۆلو:

 نەوزاد ساناجاک، نوور تورک، گیونەر یاوز.

بوردور:

جەلال چەلیک، بەتول تایلان، تانەر تاش.

بورسا:

ئاسیە کۆلچاک، مەتین کلیچ، حسێن ئارماگان، جەیلان ئەروڵ، شاهین ئاکن، فاتمە ئۆزەن چەرەنچى، محەمەد دەنیز بویوک، ڕۆستەم ئاڤجى، خەدیجە ئاتەش، عەلى داغ، بیرگول ئاسەنا خەزاڵ، شەنۆل گیول، مونسەرا گەچیملى، بەرتال جامکیران، غوربەت چەلیک، ڕەحیم دەدە، نوورى بایندەر، محەمەد ئەردۆغان.

چاناکالە:

ئۆزلەم ئەرگیون ئاچانال، میهریمان شاە، ئەرگیون فیدان، لەیلا یاوز.

چانکرى:

سەلفیناز گۆچمەز، حسێن کاراکاش.

چۆروم:

موحەڕەم ئۆزونەل، ئومید کۆچوک بایات لى، مەلیحە ئوشوندور، حەسیبە بەیاز.

دەنیزلى:

پەریخان ئوگە، ئەحمەد تورهان، ئەمینە یاڵچن، دلاوەر سەنەم، ئایفەر ئینان، یونس ئۆزدەمیر، ئۆزگور چاوش ئۆغڵو.

دێرسیم:

عەلى جان ئۆنلو، عەبیدە شاهین.

ئامەد:

ئیدریس بالوکەن، نوورسەل ئایدۆغان، نیعمەتوڵا ئەردۆغموش، فەلەکناس ئۆجا، ئاڵتان تان، چاغلار دەمیرەڵ، زیا پیر، ئیمان تاش چەر، سیبەل یغى تالیب، عەدنان چەنگیز، نەسرین خەلیل شانلى.

دوزجە:

 یوکسەل بوداک، عەلى شەکەر، عەبدولڕەحمان ئۆگوز.

ئەدیرنە:

هولیا یەر، حەسەن شیمشەک، سەدات زیمبا.

خارپێت:

ئۆرهان دەمیرباغ، تورکان بیگۆل، عەلى جەمال زولفەقار، عەبدوڵا کاراهان.

ئەرزینجان:

ئەرۆڵ ئاغداش، فاتمە تورهان.

ئەرزڕۆم:

سەحەر ئاک چنار باها، کامیل ئایدن، شیار ئاسلان، دیلین بینگۆل، هێلین ئاکین، جانشا چەلیک.

ئەسکی شەهیر:

مەتەر گیورسۆى، ڕوقییە گیوڤەن، حەسەن حسێن کارا بولوت، گولسەر شەنشافاک، جەرەن گۆکچە، بارش سولو.

گیرسون:

فیلیز چاکر، نالان جۆشکون، کازم یامان، مستەفا یوسف ئۆغڵو.

گیوموش هانە:

حەیاتى گونال.

جۆلەمێرگ:

سەلما ئیرماک، نیهات ئاکدۆغان، عەبدوڵا زەیدان.

هاتاى:

نیهایەت ئەراسلان، کەرەم نالباتن، عارف ئایماز، شەفیق فرنجى، حیلمیە کیزالى، سەیهان نووراڵ، شیرین نوور ڤوراڵ، بەکر سۆیلو، عەبدولکەریم ئاسلان، پەریى چفتچى.

ئیدر:

محەمەد ئەمین ئادیامان، کیزناس تورکالى.

ئیسپارتا:

خەزنە ئەرسەلان، عومەر کارتاڵ، گۆزدە کایا، هاجەر ئەرتورک.

ئەستەنبوڵ – بازنەى یەکەم:

سەلاحەدین دەمیرتاش، هودا کایا، ئەرداڵ ئاتاش، سەرپیل کەمال باى، عەبدوڵا بولەند ئولور، حەسەن گیولوم، نوورییە ئاڤشار، نیلگون ئۆنگان، کەمال پەکۆز، سەزین ئوچار، موراد مەهچى، سەمرا گیوڤەن ئاڵکان، موسا پیر ئۆغڵو، حوڕییەت ئۆزچەلیک، چاغداش کوچوک باتال، ئومیدە ئایسو، عەبدولباقى بۆگا، سوهەیلا ئینان، ئاڵتان ئاچکدیلى، نوورهان یڵدرم، جەمال چۆبان، فیلیز یالچین، عومەر ئاشکارا، نەجمییە گیونەش، ئەحمەد ئایدن، سەمیحە عایشە ئۆکتەن ستول توهۆف، حەسەن حسێن کوچوکداى دن، بەستە کاپڵان، فاتمە سایگلى، عایشە ئۆغڵو شەرەفخان ئۆغڵو، ئەرمان ئاسومان ئەرگین.

ئەستەنبوڵ – بازنەى دووەم:

تورگوت ئۆکەر، فیلیز کەرەستەجى ئۆغڵو، سەزین تەمەلى، شەریفە ئەرباى، ساڵح شاهین، عاریفە چنار، تەحسین یەشیلدەرە، گوڵستان ئاگا ئۆغڵو، دەنیز زاراکۆڵو، فلۆر ئولوک بەنەلى، ئەمینە گیونگۆر ئۆزتورک، ئەیوب گیونەى سەل، فاتمەر ئۆزدەمیر، عەبدوڵا باران، مەلیحە ڤارشلى، محەمەد ساڵت ئۆغڵو، ئەلیف شاهسێن سرلى ئۆغڵو، حەیدەر کاراداش، ئینجەسەل ئاڵپ تەکین، سەبرى گیول، سایمە ئۆگیوزهان، فەریدە ئەلچین، بارش کۆچاک، دڵبەر کۆچاک، مەلتەم تۆکەر.

ئەستەنبوڵ – بازنەى سێیەم:

پەروین بوڵدان، گارۆ پایلان، لەوەند توزەل، عەلى کەنعان ئۆغڵو، بەیاز ئوستون، عایشە بەرکتاى، کەمال پارلاک، عەبدولحەکیم داش، زەهرا شاهین، شەفیقە گوربوز، حەلیمە یاوز، ئەیوب ئەرسۆن مەز، هولیا ئیماک، فرات ئەپۆزدەمیر، فاتمە بەیهان ئەرۆگلو ئەر ئەیوب ئۆغڵو، محەمەد شەریف ئۆنەر، نەزیرە گیونەش، یەعقوب ماڤزەر، ئەلیف بولوت، سەڤگى یاڵچین، سونەر ساکچى،  دیلەک سوڵتان نایمان، ئەرکان مەتین، نێرگز واسفى ئۆغڵو، ئەرهان داشکایا، بورجو دەمیرباش، عەبدولجەلیل ئۆزتەکین، جەمیلە ئاک گیون، هولیا بایرام، محەمەد تۆروش، خەلیل ساڤدا.

ئیزمیر – بازنەى یەکەم:

ئەرتوغلروڵ کورکچو، فەرحان ئادەم خان، پنار ئایدنلار، مستەفا یاڵچین ئەر، عایشە ئەرکەک، بەهائەدین جان بەیلى، ئەحمەد ئۆنەرجە، هولیا گیولگۆر، مەلیکە ئارى، بایرام ئەرجان، ئولکو پاڵچین کایا، عایشە فرتنا ئۆزەن، کامیل ئاگائۆغڵو.

ئیزمیر – بازنەى دووەم:

موسلم دۆغان، ئەیلەم یڵدز، زەکى گیول، پنار تورک، ئیبراهیم ئاکین، سەمرا ئوزونۆک، بەڕین ئەسین کایا، سولەیمان گیوندوز، دیلەک باکش، ئۆزەر ئاکدەمیر، سینان ئوگور، شاناز بابا ئاکتاش، حەمدى ئۆزتورک.

قەرس:

ئایهان بیلگەن، شەفەق ئۆزانلى، ئۆندەر فیدان ڤایا.

کاستامۆنو:

هەمزە ئۆزکان، حسێن گۆک ئۆغڵو، زەینەب ئۆزکان.

قەیسەرى:

سوڵتان گیونەش ئۆزجان، داغستان بوداک، نووران ئەرگەن، حەسەن داشکن، گیوزەل ئۆزدەن، کەنعان ماراشلى، سولەیمان گۆک ئاڵپ، دەروێش کاباک، ئەدهەم کاڤاک.

کرک لارعەلى:

ئەمینە نیلوفەر ئاتامان، محەمەد بۆزتەمیر، موزەفەر کایا.

کرشەهیر:

ئۆنوور شاهین، عایشە مەروان ئایتەمور.

کۆجالى:

عەلى حەیدەر کۆنجا، ئایفەر کۆچاک، گیونەر کیزیر، دڵبەر ئۆرنەک، ئیبراهیم ئەرگین، سەڤدا ئۆزەر، سنان ئۆدا باشى، ئایتەن یڵماز، حەسەن ئاڤشین، ئەدهیا سالهان، ئەحمەد ئۆکویو جولار.

کوتاهیا:

ئەحمەد تۆپراک، نەرمین بیرگیول هاکان، مەتین ئۆجە، ئایسون چەلیک.

قۆنیا:

باتالا ئۆدا باشى، سەراپ کایا، حسێن ئۆزکان، شازیە شەنەر، نیهال ئالاى دن، دانا سەیهان، ئەیلەم ئەڵماس، کامەران تەکین، گوڵچین کۆنەش، ئیبراهیم جان، گیوناى ساغر، سامى ئاجار، عوسمان چەلیک، بولەند ئۆرونچ.

کارامان:

حسێن مەرت ئەغڵو، سیبەل چەلیک.

کرک کالە:

عەبدوڵا کۆچ، فولیا ئالیکۆچ، عایشە دورموش.

کارابوک:

موشه‌ڕه‌ف سه‌راپ یۆلجو، سادق ئوچال.

كیلیس:

قاسم كسا، تولای سار كابادای.

مه‌ره‌ش:

عەزیز تونچ، عایشه ‌نوور ڤایز ئۆغڵو، ئیبراهیم چیچه‌ك، سیبه‌ل شك، ئە‌مره‌ گه‌نچ، مه‌ریه‌م یلدز، ئیبراهیم شاهین دال، سوله‌یمان ده‌پره‌م.

مەلەتییە:

 ئایدن ئە‌ردۆغان، په‌ریهان یوجه‌ كایا، ئەحمەد ئاكار، لەتیفه‌ ئولوتاش، به‌تول كورناز كلچ، نه‌جده‌ت بالی.

مانیسا:

عەلی ئافاتل، سیبه‌ل گه‌نچ، مه‌ژده‌ل ئاجار، محەمەد تارلا بۆله‌ن، عابیدین باشبۆگا، گولسه‌ره‌ن ئونگیون، مستەفا یلدرم پۆلات، جومالی یڵدز، ئێحسان چاچا.

مێردین:

میدحەت سانجار، گولسه‌ر یڵدرم، ئە‌رۆل دۆرا، محەمەد عەلی ئاسلان، ئە‌نیسه‌ گونه‌یلی، نووروڵا گۆرهان.

مێرسین:

ده‌نگیر میر محەمەد فرات، چیله‌م كوچوك كه‌له‌ش عوز، عەلی تانرڤه‌ردی، عوزله‌م شه‌ن، نوورسه‌ل ده‌میر، مەحمود كارابولوت، هیلال كاراهان، نازم ئاسلان، محەمەدج تاشچ، شیلان ئایدن ئوزگه‌چ، موسلم تانك.

موگلا:

حوڕییەت کارا دەنیز، محەمەد پۆڵات، نوور حەیات تەکگول، كامەران ره‌سول ئۆغولارى، ئایلا ئاپ له‌یلا، محەمەد ئە‌مین گه‌رس.

مووش:

بورجو چه‌لیك، ئەحمەد یڵدرم، مه‌نسور ئیشك.

نه‌ڤ شه‌هیر:

مه‌ته‌ پاك، فوندا ته‌مه‌ل، به‌كر فواد ئاكبال.

نیگده‌:

جەعفه‌ر كلچ، ئیپه‌ك ئە‌كره‌م.

ئۆردو:

ئەحمەد جه‌ڤات گونه‌ی، جاهید، ئۆنگون یورت، گونگۆر ئاتاش، توران بایراك، گوڤه‌ن ئاتابه‌ی.

عوسمانییه:

ئەحمەد شاكیر، یوكسه‌ل ته‌جیك، سینان كۆركماز، فاتمە سه‌ره‌زلی.

ریزه‌:

نەجمەدین دورموش، سه‌لدا كارافازل كورشون، تورگای كۆسه‌.

ساكاریا:

نه‌سلین گوموش، چه‌نگیز تۆپ باشلى، له‌یلا كزل، جومهور ئاتای، عایشه‌گول ئالتینتاش، ئایدن كنای، تولای ده‌میرتاش.

سامسون:

ئاڵپ ئاڵتن ئۆرس، مەقبوڵه‌ ئە‌فه‌ بایسال، ئیلهان جوره، سەعید كۆجامان، ئەحمەد چاگن، ئە‌مینه‌ چه‌پنی، تاریق تۆپچو، سالیحە ئاڵاجا، ئە‌رداڵ یوكسه‌ل.

سێرت:

قەدری یڵدرم، خەدیجە‌ سه‌ڤیم ته‌كین، ئیسماعیل ئایدن.

سینۆپ:

جه‌میل یڵدز، عایشه‌گول كافكاس.

سیواس:

دورسون یڵدز، شاە تورنا ئاگداشان، مه‌ولوده‌ ئاجار، جه‌واد ئاكتاش، یاشار ڤوراڵ.

شرنه‌خ:

فەیسەڵ سارى یلدز، له‌یلا بیرلیك، فه‌رهاد ئە‌نجو، ئایجان ئیرمه‌ز.

ته‌كیرداغ:

ئە‌رداڵ ئاڤجى، سه‌ڤگی ئە‌ڤره‌ن، سابری تۆپ چو، هیلال جیڤیل، ئە‌لیف گوله‌ر، لوقمان ته‌كین.

تۆكات:

موراد تۆپراك، باهارئۆزه‌ر، ئە‌ركان كه‌سكین، گوڵجان گوموش.

ترابزۆن:

حسێن تاكا، موعەمەر جه‌له‌پ، محەمەد مستەفا ئۆڵجایتۆ، توران چاوش ئۆغڵو، نووره‌دین كاراده‌نیز.

ڕحا:

عوسمان بایده‌میر، دیله‌ك ئۆجەلان، ئیبراهیم ئایهان، له‌یلا گیوڤه‌ن، زیا چاڵشكان، یاسین باتان، گوڵجان ئاڤجى، سه‌رحەد دیجله‌ یوكسه‌ل، عادیله‌ ئوگور، ڕاسیم چاكماك، یاغمور ئاكای، ئایشه‌ دۆغان.

ئوشاك:

ئە‌سه‌نگیول ده‌میر، مستەفا قزلداغ، سه‌ید خان یه‌تكین.

وان:

 فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له‌زگین بۆتان، یوردوسه‌ڤ ئۆزسۆك مه‌نله‌ر، ئاده‌م ئۆزجانه‌ر، توبا هه‌زه‌ر، موسا ئیتاه، ڕه‌مزی ئۆزگۆكچه‌، یه‌لیز یڵدرم.

یالۆڤا:

نیزامه‌دین ئۆزتورك، ئاینوور ئە‌ربای.

یۆزگات:

عەلی ئالبۆستان لى، شوكرو ئاڵماز، چیگده‌م سارۆگلو، ئۆزگور شه‌ره‌ف.

زۆنگولداك:

 عەلی تۆپال ئۆغڵو، سۆنگول زوڵەیخا تاتلى، فەخری بۆزباش، ئیسماخان تۆپراك یاشار، به‌درخان گونه‌ش.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری NRT