Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ بوونی ئەو شەڕە نەخوازراوە دەگەڕێتەوە كە ڕووی لە عێراق و كوردستان كردووە.

 

هاوار شێخ ڕەووف، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو شتانەی وادەكەن نرخ و بەهای دۆلار بەرز بێتەوە بریتین لە سێ هۆكار، ئەوانیش بوونی ئەو شەڕە نەخوازراوەی كە ڕووی لە عێراق و كوردستان كردووە هەروەها كەمبوونەوەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، هۆكاری سێیەمیش بریتیە لە دابەزینی نرخی نەوت .

 

ئاماژەی بەوەشدا: هۆكاری شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتە و داسەپاوە بەسەر عێراقدا، بەڵام كەمبوونەوەی فرۆشتنی دۆلار هۆكارێكە كە بانكی ناوەندی عێراقی خۆی دەتوانێت چارەسەری بكات، ئەویش بە زیادبوونی فرۆشتنی دۆلار و چاككردنی میكانیزمەكانی فرۆشتن بەمشێوەیە دەتوانن كار لە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بكەن .

 

ئاشكراشیكرد: بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار لە بەرژەوەندی حكومەت و زەرەری هاوڵاتیاندایە، چونكە حكومەت داهاتی بە دۆلارە، تا گرانتر دۆلار بفرۆشێت دەستكەوتی ئابووری زیاترە، لە هەمان كاتیشدا هاوردەكاران لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا سودمەندن چونكە ئەو شمەك و خزمەتگوزاریەی كە دەیكڕێت دیسان بە دۆلارە، بۆیە دابەزینی بەهای دۆلار لە زەرەریانە .

 

وتیشی: بەڵام لە بەر ئەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتی ئاسایی قەرزاری كۆمپانیاكانن و پابەندن بە ڕێنمایی كۆمپانیاكانەوە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان كە بە دۆلارە، بۆیە زەرەرمەندی یەكەم لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا هاوڵاتیانن كە بە نرخێكی گران دۆلار دەكڕن و دەیدەنەوە بە كۆمپانیاكان .

 

سەرچاوە: خەندان