د. عه‌بدول له‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا، كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ سه‌له‌فیه‌كان له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدییدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك بڵابووه‌ته‌وه‌ باسی‌ مه‌لا شوان ده‌كات كه‌ چووه‌ته‌ ناو داعش و خه‌ڵك ده‌نێرێت بۆ به‌هه‌شته‌كه‌ی‌ خۆی‌.

ئه‌و مه‌لایه‌ ده‌ڵێت: "سه‌له‌فیه‌كان به‌وه‌ ناسراون له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا زانای‌ گه‌وه‌ریان هه‌بووه‌، نموونه‌ی‌ زاناكانی‌ ئێستای‌ سه‌له‌فی‌ به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (محمد نصرالدین ئه‌لبانی‌، عبدالعزیز بن باز، محه‌مه‌د بن صالح العسیمین) ده‌هێنێته‌وه‌".

ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات: "به‌ڵام چه‌كدارانی‌ داعش ته‌نها زانایه‌كیان له‌گه‌ڵ نییه‌، و پێمان بڵین كێ‌ موفتی‌ ئه‌وانه‌؟"!

د.عه‌بدول له‌تیف ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "مه‌لا شوان-ێك ئه‌لف و بێ یه‌ك له‌یه‌ك جیا ناكاته‌وه‌و به‌ئاره‌زووی‌ خۆی‌ خه‌ڵك ده‌نێرێت بۆ به‌هشته‌كه‌ی‌ خۆی‌".

ئه‌و مه‌لایه‌ ده‌ڵێت: "مه‌لا شوانه‌ چووبوو بۆ حوجره‌یه‌ك لای‌ مامۆستایه‌كی‌ سه‌له‌فی‌ له‌ دهۆك به‌ڵام قبوڵیان نه‌كرد و ئێستا بوو به‌ موفتی‌ له‌ ناو چه‌كدارانی‌ داعش".

له‌كۆتایشدا د.عه‌بدول له‌تیف باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات: " ئه‌ی‌ چۆن مه‌لا شوانه‌ شه‌رم ناكات و چۆن بڕیار ده‌دات به‌ كوشتنی‌  پێشمه‌رگه‌ له‌كاتێكدا ده‌زانێت پێشمه‌رگه‌كان هه‌موویان خزم و كه‌سوكاری‌ خۆین و پاشان بۆ خۆی‌ ناڕوا خۆی‌ بته‌قێنێته‌وه‌ پیره‌مێردێك ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌ینێرێت بۆ به‌هه‌شت". سه‌رچاوه‌: خه‌ندان– ئاكۆ جه‌میل