Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  سەرڕەای ئەوەی بەندكراوی سیاسیی كورد "كەریم مووسازادە” زیاتر لە 17 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بەرپرسانی زیندان و دادی حكوومەتی ئێران هیچ وەڵامێكی ویست و داخوازییەكانی ناوبراویان نەداوەتەوە.

  بەپێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە بەندكراوانی سیاسی و مەدەنیی كورد، "كەریم مووسازادە” بەندكراوی سیاسیی كوردی خەڵكی ورمێ‌ لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس زیاتر لە 17 رۆژە بەهۆی ئەوەی ماوەی زیندانییەكەی تەواو بووە و پێشگیری لە ئازادكردنی دەكرێت، مانی لە خواردن گرتووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە كەریم مووسازادە بەهۆی مانگرتنەوە لە دۆخێكی خراپی جەستەیی دایە و پێشتریش تووشی نەخۆشیی هەناسەبڕكی بووە و بەرپرسانی زیندانیش هیچ هەوڵ بۆ چارەسەریی نادەن.

ئەو بەندكراوە سیاسییەی كورد ساڵی 2009 لەلایەن لقی 101ی دادگای ئینقلابی ورمَییەوە بە 6 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ بەندەرعەباس كە 2200 كیلۆمەتر لە شوێنی ژیانییەوە دوورە، سزا درا.

ئێستەش سەرەڕای ئەوەی ماوەی یاسایی زیندانەكەی كۆتایی پێهاتووە، بەڵام بێ‌ هیچ هۆیەك ئازاد ناكرێت.

هەمان سەرچاوە لە هەواڵێكی دیكەدا بڵاوی كردووەتەوە، "ئەفشین سوهراب زادە” بەندكراوی سیاسیی كورد كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادی حكوومەتی ئێرانەوە پێش بە چارەسەریی پزیشكیی دەگیرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە ئەو بەندكراوە سیاسییە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە و خوێنرێژی دەروونی گیانی لە مەترسی دایە، سەرەڕای ئەوەی كەسوكاری بۆ چارەسەكردنی لە دەرەوەی زیندان هەوڵیان داوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەكان لە دانی مەرەخەسیی دەرمان بەو بەندكراوە كوردە خۆ دەبوێرن.

ئەفشین سوهراب زادە، خەڵكی كرماشان، ساڵی 2010 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتەووە لە شاری كامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوكاریی پارتێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە سزای 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی مینابی بەسەردا سەپاوە.س : ئاسۆی رۆژهه‌لات