Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

  سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئیسرائیل، یوڤال ستینتز رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ جووڵه‌ی سه‌ربازی و گشت بژارده‌كانی دیكه‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كی ناوه‌كی ئێران، ئاماده‌یه‌.

یوڤال ستینتز سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئیسرائیل، له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ناوه‌كی ئێران و وڵاتانی 5+1، به‌ رادیۆی ئیسرائیلی راگه‌یاند: رێگه‌ی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری به‌رامبه‌ر گشت مه‌ترسییه‌كان به‌كار ده‌هێنن.

هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌گه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كی ترمان نه‌بوو ئه‌وە جوڵه‌ی سه‌ربازیش ده‌خرێته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ".

له‌باره‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دژ وه‌ستانی ئه‌مریكا له‌ به‌كارهێنانی جووڵه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران، ستینتز رایگه‌یاند:‌ ئیسرائیل له‌ ساڵی 1981 ناوه‌ندی ناوه‌كی له‌ عێراق تاكلایانه‌ بۆردومان كردبوو.

سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئیسرائیل هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی عێراق به‌بێ رێككه‌وتنی ئه‌مریكا ئه‌نجام درابوو، هاوكات جووڵه‌ی سه‌ربازی و گشت بژارده‌كانی دیكه‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێران، ئاماده‌یه‌".

ستینتز ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دژی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێران، ده‌وه‌ستنەوە.