Share this on Faceook
Follow us on Twitter
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا هۆشداری له كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه له به‌رامبه‌ر رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ڕیاز رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بێت، هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌كاتێكدا جیهان چاویان له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و خۆرئاوا‌و كاردانه‌وه‌كانی ئیسرایله، به‌ڵام چاودێران پێشبینی كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و رێكه‌وتنه‌كه به دڵی عه‌ره‌بستانی سعودیه نه‌بێت.
فیلیپ ماد شرۆڤه‌كاری بواری روبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆر به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندوه، له‌ئێستادا قورسه بتوانرێت كاردانه‌وه‌ی سعودیه له به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ریاز له به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌دا نیگه‌رانه و ڕه‌نگه هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا سه‌رقاڵی زامنكردنی ئاسایشی سنورهكانێتی له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن.