Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  ئەمرۆ 11 وڵات كە 9 لەو وڵاتانە عەرەبین پەلاماری وڵاتی یەمەنیان دا.

له‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌دا كه‌ سعودییه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ 10 وڵاتی‌ هاوپه‌یمانیدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر نزیكترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌و په‌لاماری‌ وڵاتی‌ یه‌مه‌نیاندا كه‌ شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌دا كه‌ ناوی‌ (ئۆپه‌راسیۆنی‌ خۆڕاگری‌)یه‌، سعودیه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی‌ ده‌كات‌و به‌ چاودێری‌‌و هاوكاری‌ هێزی‌ ئاسمانی‌‌و ده‌زگای‌ موخابه‌راتی‌ ئه‌مریكا به‌رێوه‌ ده‌چێت‌و پاكستان‌و 9 وڵاتی‌ تری‌ عه‌ره‌بی‌ به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن.

سعودیه‌ به‌ زیاتر له‌ 160 هه‌زار سه‌ربازو هێزی‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌‌و هاوكاری‌ ئاسمانی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئیمارات‌و قه‌ته‌رو به‌حرێن‌و میسرو سودان‌و كوێت‌و ئوردن‌و مه‌غریب‌و پاكستان‌و ئه‌مریكاش به‌شداری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش به‌ راسته‌وخۆ لێدانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، چونكه‌ حوسییه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاتی‌ یه‌مه‌ندا گرتووه‌ شیعه‌ن‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هاوكاری‌ جددی‌ ده‌كرێن.

پاش هێرشی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بۆسه‌ر یه‌مه‌ن‌و حوسییه‌كان، ئێران هاته‌ سه‌ر خه‌ت‌و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ووتی‌، حوسییه‌كان سه‌رده‌كه‌ون‌و سعودییه‌ش كوێر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی سعودیه‌ زۆربه‌ی به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌كانی حوسییه‌كانیان تێكشاندووه‌ و له‌ئێستادا ئاسمانی یه‌مه‌ن له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ سعودییه‌كاندایه‌.

هێرشی‌ ئاسمانی‌ ئه‌و 11 وڵاته‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حوسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا گرتووه‌و، بونه‌ته‌ مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ سعودیه‌ له‌ باشوری‌ وڵات.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ كوژرانی چه‌ند سه‌ركردیه‌كی حوسییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش عه‌بدولخالق حوسی و یوسف مه‌دانی و فیشین و محه‌مه‌د عه‌لی حوسی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شۆڕشگێڕی حوسییه‌كانیش برینداربووه‌، توانیویشیانه‌ بنكه‌ی دێلمیی و چوار فڕۆكه ‌و سه‌رجه‌م پاترییه‌كانی رۆكێته‌كانی سام-ی حوسییه‌كان تێكبشكێنێت. ئه‌ویش به‌ لێدانی‌ راسته‌وخۆی‌ فرۆكه‌كانی‌ سعودییه‌ بووه‌ له‌ بنكه‌ی‌ ئاسایشی‌ حوسییه‌كان له‌ پایته‌ختی‌ یه‌مه‌ن كه‌ حوسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

به‌رپرسانی‌ سعودییه‌ له‌ باره‌ی‌ هێرشه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ڵێن، بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ وڵاته‌كه‌یان‌و گه‌رانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ شه‌رعی‌ پێشتری‌ یه‌مه‌ن‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ عه‌بد مه‌نسووره‌ بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر كار لابراوه‌.

له‌ باره‌ی‌ رۆڵی‌ ئه‌مریكاشه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ شاردیانه‌وه‌و وتیان ئه‌مریكا به‌شداری‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ناكات، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكاو وه‌زاره‌تی‌ پێنتاگۆن وتیان ئه‌مریكا هاوكار ده‌بێت‌و هاوكارییه‌كانیش به‌ خواستی‌ سعودییه‌ ده‌بێت.