Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دادگاییكردنی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆككۆماری ئێستای عێراق بەدوورنازانێ و ڕاشیگەیاند: تاوەكو ئێستا ئەو پرسە لە پەرلەمان نەخراوەتەڕوو.

سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی، وتی: بەدواداچوون و لیكۆڵینەوەكان لە كەیسی گەندەڵییەكانی سەردەمی حوكمڕانیی نووری مالیكی بەردەوامە و هەروەها فەرمانگەی چاودێری تایبەتیش بۆ بەدواداچوونی گەندەڵی لەهەموو سەردەمێكدا پێكهێنراوە، بۆ ئاشكراكردنی ئەو ملیاران دۆلارەی لە بودجەی گشتی ساڵانی ڕابردوو بەهەدەردراوە و گەندەڵكارانیش ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەكرێنەوە .

سەبارەت بە پرسی دادگاییكردنی نووری مالیكی بەهۆی بوونی پێشێلكاری لە سەردەمی حوكمڕانیی ئەودا سەلیم جبووری ڕونیكردەوە: تاوەكو ئێستا ئەم پرسە نەخراوەتەڕوو، بەڵام بەدووریشی نازانم .