Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 
  لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل، رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە ئەرشیڤی پێشوویان لەبارەی كورد و شۆڕشی ئەیلوول و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەخەنە روو.لە بەڵگەنامەیەكی رۆژنامەوانیش دەركەوتووە كە ئیسرائیل لە ساڵی 1961ەوە داوای دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی كردووە.
لە بەڵگەنامەكەدا كە وێنەیەكی مستەفا بارزانی سەركردەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول بڵاوكراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بە ویستی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەكات.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بە گەرمییەوە ئەو پرسەیان ورژاندووە و ئاماژە بە پێویستی ناوچەكە بۆ دەوڵەتی كوردستان دەكەن، تا سەقامگیری بچەسپێ.
ڕۆژنامەكانی ئیسڕائیل لە ساڵی 1961 هەڵمەتێكی بەر فراوانیان دەست پێكرد بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردی چەندان بابەتی گرنگیان لەسەر شۆڕش و كولتووری كورد لە باشووری كوردستان بڵاوكردەوە ئەوە یەكێكە لە بابەتەكان كە لە رۆژنامەیەكی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦١ بڵاوكراوەتەوە و ئاماژەی داوە، شۆرشی كورد هێز و توانایەكی زۆری هەیە بەسەركردایەتی مەلا مستەفا بارزانی، كە شەڕی ئازادی خاك و سەربەخۆی ئەكەن، بۆیە پێویستە دەوڵەتی كوردی دروست بێت و وڵاتانیش پشتگیری تەواوی ئەو دەوڵەتە بكەن.
 
س/ وشه‌