Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌له‌كی و جیۆفیزیاییه‌كانی میسر ئاشكرایكرد؛ رۆژی هه‌ینی داهاتوو (كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی) رۆژێكی فه‌له‌كی ناوازه‌ ده‌بێت و سێ دیارده‌ی فه‌له‌كی تێدا رووده‌دات. دكتۆر ئه‌شره‌ف له‌تیف تادرس، سه‌رۆكی به‌شی فه‌له‌ك له‌ په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌له‌كی و جیۆفیزیاییه‌كانی میسر، رایگه‌یاند؛ رۆژی هه‌ینی رۆژگیرانی ته‌واو رووده‌دات و لوتكه‌ی هاوسه‌نگبونی كاتی به‌هاریی و ده‌ركه‌وتنی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ رووده‌دات. رۆژی 20 / 3 / 2015 له‌ كوردستان به‌ رۆژی نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای ساڵی كوردی داده‌نرێت و تیایدا وه‌رزی زستان كۆتایی دێت و سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ ئاهه‌نگ و گه‌شت و سه‌یرانی خه‌ڵك بۆ ده‌شت و ده‌ر زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كوردی چه‌ند دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی گه‌وره‌ تیایدا رووده‌ده‌ن‌ كاتژمێر  1:22خوله‌كی‌ نیوه‌رۆ دیارده‌ی‌  نیمچه‌ خۆرگیران  له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  ده‌ستپێده‌كات و  كاتژمێر  دوو 45 خوله‌كیش ته‌واو ده‌بێت. دكتۆر ئه‌شره‌ف له‌تیف تادرس، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو؛ خۆرگیران له‌ وڵاتانی میر و باكوری ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌روپا و باكوری ئاسیا... به‌ پله‌ی جیاواز به‌دی ده‌كه‌ن و له‌ هه‌ندێك شوێن خۆرگیرانی ته‌واو به‌دی ده‌كرێت، سه‌ره‌تا له‌ میسر له‌ 11:10 خوله‌ك خۆرگیرانه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و زانا فه‌له‌كناسه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد؛ ئه‌م خۆرگیرانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ركه‌وتنی مانگ به‌قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ (Super Moon) ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ نزیكترین پنتدا ده‌بێت له‌ زه‌وییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵچون و داچونی شه‌پۆله‌ ئاساییه‌كانی ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌بێت. -

knn