Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: تەنیا دوو مانگی ترمان دەوێ و بێ منەت دەبین لەبەغداو دەتوانین تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

ئاشتی هەورامی، رایگەیاند: لەمانگی 4 یاخود لەمانگی 5ی ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان دەتوانێ بەنەوتی خۆی بەبێ بەغدا ئەو بودجەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی داناوە كە 17%ی بودجەی گشتیی عێراقە دابین بكات، و تاوەكو كۆتایی ساڵیش دەتوانێ بە زیادەوە دابینی بكات و پێویستی بە بەغدا نەبێ و كورد دوو مانگی دیكە بێ منەت دەبێ .

وتیشی: راستە سێ ساڵ لەمەوبەر پلانی ئەوەمان دانابوو كە تاوەكو كۆتایی 2015 رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێنین، بەڵام شەڕی داعش بووە هۆی ئەوەی ئەو پلانە سێ بۆ شەش مانگ دوابكەوێ.

وەزیری سامانە سروشتیەكان، روونیشیكردەوە: دەتوانین تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

سەرچاوە: رووداو