Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  لە بری نووسراوی پشتگیریی موختارەكان لە دامودەزگاكاندا، تەنیا كار بە كارتی زانیاری دەكرێت.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ یەكخستنەوەی كاروبارەكانی پشتگیریی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان و هەروەها ڕاییكردنی مامەڵەكانیان كە پێویستیان بە پشتگیریی نیشتەجێبوون هەیە، لەمەودوا تەنیا كار بە كارتی زانیاری دەكرێت و كار بە نووسراوی موختارەكان ناكرێت.

بەپێی چەند زانیارییەك، لە داهاتوویەكی نزیكدا كارتی نشتیمانی دەردەكرێت و هەمو ئەو جۆرە پشتگیریانە هەڵدەوەشێنێتەوە و تەنیا كار بەو كارتە نشتیمانییە دەكرێت.