Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

  پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا داوادەکات تەواوی کەیسی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێت.لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا،بڕیاردرا، دۆسییەی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش لەبەرامبەر کوردانی ئێزدی و مەسیحیەکان و کوشتنی ھاوڵاتی مەدەنی لە سوریا و عێراق ،و ساغ بوونەوەی بەڵگەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ، ئەو دۆسیانە رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێت. دواتر پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووە : تیرۆریستانی داعش جگە لە کوشتنی ئێزدی و مەسحی و ھاوڵاتیانی مەدەنی ، سەدان بەڵگەی کوشتن بە ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و بازرگانی کردن بە کچ و ژنی ئێزدی و مەسیحییەکانیان لەسەر ساغ بۆتەوە.پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئەوەشیان راگەیاند : تاوانەکانی داعش لە سوریا و عێراق و لیبیا، تاوانی دژی مرۆڤایەتین و لە ناو تاوانەکانی جەنگ جێگەی نابێتەوە .