ئەمریكا:ده‌بێ ده‌وڵه‌تێك بۆ كورده‌كان دروست ببێت

كۆمارییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌
ئەمریكا:ده‌بێ ده‌وڵه‌تێك بۆ كورده‌كان دروست ببێت
سیناتۆر راند پاول پێشتر زۆر سووربوو لەسەر پڕچەككردنی پێشمەرگە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەڵام ئێستە ئەو بەجدی داوا لە ئەمریكا دەكات دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كوردەكان دروست بكات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و رێكخراوە توندڕەوەكانی ناوچەكە.
پێگەی "نیوزماكس"ی ئەمریكی لە زاری پۆل بڵاوی كردەوە كە دەڵێ، دەبێ نەخشەی ناوچەكە بكێشرێتەوە و كوردستان بێتە ئاراوە، ئەگەر ئێمە بەڵێنیان پێ بدەین و هاوكاریان بین دەوڵەتی خۆیان ئاوا بكەن، زۆر باشتر دژ بە تیرۆریستان شەڕ دەكەن و بەڵام پێویستە ئێمە سەرەتا هەنگاو بهاوێژین.
هەروەها دەڵێ، لەوباوەڕەدام كە ئەگەر ئەم كارە بكەین، دەگەین بە ئاشتی نێوان كورد و تورك، ئەوكات توركەكانیش بە واقیعی شەڕ دەكەن، ئەگەر دڵنیا بن كوردەكان هیچ كردەیەكی توندوتیژی لە توركیا ئەنجام نادەن، بۆیە دەبێ چەك بدەین بە كوردەكان و نیشتمانێكی سەربەخۆیان هەبێت.
راند پۆل دەڵێ، دەتوانین دەوڵەتێك لە ناوچە كوردییەكانی عێراق و باكوری سووریا بۆ كوردەكان دروست بكەین، كە ئێستە ئەو دوو وڵاتە شیرازەیان تێكچووە و تیرۆریستانی داعش دەسەڵاتیان بەسەر بەشێكی زۆری ئەو 2 وڵاتە هەیە.
ئەو دەڵێ، بۆ بە واقیعی كردنی تێكشكانی داعش و پێكانی ئامانجەكان و درووخستنەوەی مەترسییەكان لەسەر ئەمریكا و وڵاتان، پێویستە گوێ لە هاوپەیمانە كوردەكانمان بگرین و پڕچەكیان بكەین، چونكە ئەوان لە توانایاندایە تیرۆریستان بەقورسی تێك بشكێنن.
بەپێی راپرسییەكی رۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرنال و ئێن بی سی نیوز" دەركەوت كە 79% دەنگدەرانی كۆمارییەكان و 52% ئەو رێژەیە لەگەل پرۆژەی پشتیوانیكردنی ئەو هێزانەدان كە لەسەر زەمین شەڕی داعش دەكەن، لەلایەن وڵاتەكەیانەوە.
سیناتۆر راند هاوارد پۆل لە ساڵی 1963 لەدایكبووە و لە ویلایەتی پەنسلڤانیان و لە لیستی پارتی كۆماری ئەمریكا ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكایە.

وشه‌