Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  پێشبینی دەكرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان پەیامەكەی بۆ نەورۆز راستەخۆ لە TV پەخشبكرێت.

سەیدی فرات وتەبێژی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتیك رایگەیاند، لە نەورۆزدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێك بڵاو دەكاتەوە گەلی كورد دەیانەوێت ئەو پەیامە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆندا پەخش بكرێت.

وتیشی "ئێمە لە هەوڵداین بۆ پەخشكردنی ڕاستەوخۆی پەیامەكەی لە TV وە، بۆ دڵنیایی زیاتر لە پڕۆسەی ئاشتی".

فرات ئاشكراشیكرد، كە لە نەورزی ئەمساڵ لە ئاماد، فرانسوا هۆلاند سەرۆكی فەڕەنسا و ئەلێكسیس سیپراس سەرۆك وەزیری یۆنان، فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق، مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی سێ كانتۆنی عەفرین، كۆبانێ و جزیرە بانگێشتكراون.