نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه‌ رژێمی ئه‌سه‌د له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش دا هیچ یارمه‌تیه‌كی پێشكه‌ش كردبن و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز ئاماده‌نین یارمه‌تی له‌ رژێمێكی دیكتاتۆری وه‌ك ئه‌سه‌د وه‌ربگرن.

به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه‌ده‌كات به‌ر له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و له‌كاتی ئه‌و هێرشانه‌شدا هاوكاری سه‌ربازیان پێشكه‌ش به‌ كورده‌كان كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا، فه‌تحوڵا حسێنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم به‌ نه‌وای راگه‌یاند: بۆ رزگاركردنی كۆبانێ هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری یه‌په‌گه‌ی نه‌كردووه‌، بێجگه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

وتیشی: هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌یارمه‌تی یه‌په‌گه‌یان داوه‌، نه‌یارمه‌تیشیان لێ وه‌رده‌گیرێت، چوون رژێمێكی دیكتاتۆره‌و به‌رپرسه‌ له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر سوریادا هاتوون.

نه‌وا