Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  به‌پێی تازه‌ترین راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی 2009 تا ساڵی 2014 زیاتر له‌ 300 خوێندكار كچ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رفێندراون.

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردوه‌: هێرشكردنه‌ سه‌ر كچانی خوێندكار له‌ناوه‌نده‌ زانستیه‌كانی جیهان بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدارو رێژه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵانی 2009 تا ساڵی 2014ی كردووه‌ته‌ پێوه‌رو به‌ته‌نها له‌ساڵی 2012 دا 36 هه‌زار په‌لاماری تیرۆرستی بۆ خوێندنگاو زانكۆكان ئه‌نجامدراون .

ئاماره‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌: له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا زیاتر له‌ 300 خوێندكاری كچ رفێندراون.

زۆرترین په‌لاماری تیرۆرستی له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ بووه‌ به‌تایبه‌ت گروپی تیرۆرستی بۆكۆ حه‌رام كه‌له‌ساڵی 2010 زۆرترین هێرشی تیرۆرستیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خوێندنگاو زانكۆكانی وڵاتی نه‌یجیریا.