Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  حکومەتی ئەمریکا بڕی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە تائێستا لەشەڕی دژی داعشدا خەرجیکردووە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، شەش مانگ بەسەر کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵدا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تێدەپەڕێت کەدووەم گەورەترین شاری عیراقەو لەسەرەتای مانگی ئابی رابردووشەوە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لەرێگەی ئاسمانییەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئەو رێکخراوە تیرۆریتستییە دەستپێکردووە .
بەپێی بەیاننامەکە، تائێستا وەزارەتی بەرگری لەو شەڕەدا دژی داعش زیاتر لەیەک میلیار دۆلاری خەرجکردووەو لەگەڵ ئەوەشدا ھێرشەکانیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لاوازکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ھەبووە .