Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

  وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق، رایگه‌یاند: چه‌كدارانی‌ داعش به‌شی‌ خێزانی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ موسڵیان داخستوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی‌ رێگرتن له‌ژنان بۆ به‌كارهێنانی‌ حه‌بی‌ رێگرتن له‌مناڵبون._حه‌بی‌ مه‌نع_.

وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ داعش فه‌رمانێكی‌ ده‌ركردوه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ سه‌رجه‌م ده‌رمان‌و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ موسڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ برینداره‌كانیان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌شه‌ڕه‌كانی‌ رابردودا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌كداریان برینداربون.

وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ، باس له‌وه‌ش ده‌كات چه‌كدارانی‌ داعش ژنه‌ پزیشكێكیان جه‌ڵد كردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌چه‌ی‌ نه‌پۆشیوه‌.

چه‌كدارانی‌ داعش له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ شه‌شی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری‌ موسڵدا گرتوه‌.