رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (24) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان ، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكەوتی 25/8/2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مام خدر روسی و خلیل و مه‌حموود و نه‌هرۆ عاڵایی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادرانیان) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی ( 24 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانيان له سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه‌‌ كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن.

هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌