رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا-هه‌ولێر

له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK و به‌هه‌ماهه‌نگی تۆری پاراستنی نیشتمان NPN، ‌ ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی كوردستانی رۆژی 21/8/2019 سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌چڕوپڕی گفتۆگۆیان له‌سه‌ر ده‌ستوور كرد به‌وپێیه‌ی ده‌ستوور‌ بنه‌مای سه‌ره‌كی دروستكردنی هه‌یكه‌لی ده‌سه‌ڵات و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌‌و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كی هه‌مو یاساكانه‌ و به‌دایكی یاساكان ناو ده‌برێت، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ باشووری كوردستان ده‌ستووره‌كه‌ی جێبه‌جێبكرێ له‌پێناو رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه‌ له‌ چه‌سپاندنی مافه‌كان و پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كوردستان. 

هه‌روه‌ها شاخه‌وان خالید له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌م قۆناغه‌ درێژه‌دانه‌‌ به‌بنه‌مای پێكه‌وه‌ ژیان و كاركردن بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی‌ كرده‌یییه‌، بۆیه‌ داوا له هه‌رسێ هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كه‌ین‌ به‌و په‌ڕی به‌پرسیارییه‌تیه‌وه‌ پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بێننه‌وه‌ به‌رباس و گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكرێ و به‌كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانیه‌وه‌ بریاری چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی بدرێ به‌و شێوه‌یه‌ و میكانیزمه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌جدی كاری له‌سه‌ربكه‌ن.

حزب و لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان:

1- حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.

2- حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن.

3- پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان.

4- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان.

5- یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.

6- پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان.

7- پارتی كۆماری كوردستان.

8- حزبی رزگاری - ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.

9- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان.

10- بزاڤی چاكسازی و گه‌شه‌.

11-  پارتی رابوونی نیشتمانی كوردستان.

12- پارتی پارێزگارانی كوردستان.

13- تۆری پاراستنی نیشتمان NPN .  

14- یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان  YNDK.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌