رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر: 
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ٨ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى مەکتەبى سیاسیى YNDK سەردانى وەزارەتى ناوخۆى کوردستانیان كرد و، بەبۆنەى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەزیى ناوخۆوە پیرۆزبایى YNDKیان بە وەزیرى ناوخۆى کوردستان گەیاند و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر سەردانى وەزارەتى ناوخۆى کوردستانیان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێز (رێبەر ئەحمەد خالید وەزیرى ناوخۆى کوردستان) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى دەستبەکاربوونى بەڕیزیا وەک وەزیرى ناوخۆ پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و پشتیوانى YNDKى پێراگەیاندن، هەروەها لە دیدارەکەدا باس لەوە کرا کەوا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و سازییەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى هاوکار و پشتیوان بن بۆ سەرخستنى حکومەتى کوردستان و جەخت لەوە کرایەوە کەوا پێویستە حکومەت ببێتە حکومەتى هەموو خەڵکى کوردستان بەشێوازێکى یەکسان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکات، شایانى باسە لە دیدارەكەدا بەڕێز وەزیرى ناوخۆى کوردستان بەناوى خۆى و وەزارەتى ناوخۆوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتیی و شاندى YNDK راگەیاند بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەوە.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.


كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌