رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٨ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى تۆڕى پاراستنى نیشتمان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پرسى دەستوورى کوردستان كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى تۆڕى پاراستنى نیشتمان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى پاراستنى نیشتمان و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەرى تۆڕ)، لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و کارکردن بۆ جولاندنى پرسى دەستوورى کوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر پێویستى هەبوونى دەستوور بۆ کوردستان و، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پرسى دەستوورى کوردستان پرسێکى نەتەوەیى و نیشتیمانییە و پێویستە کارى بۆ بکرێت و ئەم پرسە یەکلا بکرێتەوە بۆئەوەى گەلە کوردستان ببێتە خاوەن دەستوورى خۆى.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌