رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  میدیا _ بارزان:

 ئێوارەى ڕۆژى ٣١ / ٧ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەى رێوڕەسمى (٣٦)ەمین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانییەکان بوو، وێڕاى گەیاندنى هاوخەمی سەرکردایەتیى YNDK تاجە گوڵینە رێزو وەفایان لەسەر گلکۆى شەهیدان دانا.

 ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، ئامادەى رێوڕەسمى (٣٦)ەمین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانییەکان بوون، کەوا لە دەڤەرى بارزان لە گۆڕستانى بارزانییە جینۆسایدکراوەکان بەڕێوەچوو، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوخەمی خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە بەڕێزان کاک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کاک مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان و بنەماڵەى شەهیدان راگەیاند.

 شایانى باسە هەر لە رێوڕەسمەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK و نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان تاجە گوڵینەى رێزو وەفایان لەسەر گلکۆى شەهیدان دانا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌