رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر: 
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ٧ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (مام خدر روسى سکرتیرى بزووتنەوە و نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود و قەهار عاڵڵایى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوە)، لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان رەچاوى بارودۆخ و تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و پارێزگارى لێبکەن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌