رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

غەفوور مەخمووری: لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێویستیمان بە بەخۆداچوونەوەیە بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ بوویەر و رووداوەکاندا، پێویستە رەخنە لە شێوازى کارى رابردوومان بگرین و، رەخنە وەک میکانیزمى پێشکەوتنى پرۆسەى سیاسى و کۆمەڵایەتى سەیر بکەین.

 

  میدیا _ هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٤ / ٧ / ٢٠١٩ لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان میوانداری كراو, بابەتێكی سەبارەت بە خستنەڕووى کتێبەکەى (هزر و رامان) پێشكەشكرد.

 

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لەلایەن یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان میوانداری كراو, بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان و ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سياسى و ئەكادیمی و نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەڤان رێوڕەسمێکى بۆ واژۆکردن و خستنەڕووى کتێبى (هزر و رامان) رێکخست، سەرەتا مەخموورى کورتەیەکى سەبارەت بە ناوەڕۆکى کتێبەکەى بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرد, لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا بەڕێز پەرلەمانتار دلێر محەممەد شەریف بەناوى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو, باسی لە گرنگی بابەتی كۆڕەكەی مەخمووری كرد, ئنجا مەخمووری وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو میوانداری و ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستانى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان, دواتر هاتە سەر ناساندن و خستنەڕووى کتێبەکەى و باسی لە ناوەڕۆکى کتێبەکەى کرد و، وتى : (ئەم کتێبەى بەردەستتان "هزر و رامان"؛ کۆمەڵێ وتارى سیاسى و هزرییە، رامان و خوێندنەوەیەکى واقیعبینانەیە بۆ ئەو رووداو و بویەرانەى کە لە چەند ساڵى رابردوودا لە کوردستاندا روویانداوە، لەهەمان کاتدا هەوڵێکە بۆ هێنانەدى یەکڕیزى و یەکدەنگى کوردان لەسەر ئاستى نەتەوەیى، بۆئەوەى بتوانین لە بەرامبەر رووداو پێشهات و ئەگەرەکاندا خوێندنەوەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دروستمان هەبێت و وەک کورد و وەک کوردستانییەک بۆ پرسەکان بڕوانین)، هەروەها ئەوەشى وت: (کە ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە بۆت رووندەبێتەوە کەوا زۆربەى پێشبینییەکانمان بۆ رووداوەکان راست دەرچوون، ئەو چارەسەرییانەى کە بۆ کێشە و گرفتە سیاسییەکان خستوومانەتەڕوو چارەسەرى گونجاوى کێشەو گرفتەکان بوون، بەڵام لایەنى بڕیار بەدەستى کوردستان لەبەر ململانێى سیاسى وەک پێویست کارى لەسەر نەکردوون، ئەمەش وایکردووە کێشەکان زیاتر قوڵببنەوە، بۆیە پێویستە سەرکردایەتى سیاسیى کوردستان لەمەودوا رامان و بۆچوونى کەسانى دڵسۆز و شارەزا بۆ چارەسەرى کێشە سیاسییەکان بەهەند وەربگرێت و کاریان لەسەر بکات.).

 غەفوور مەخمووری لە كۆڕەكەدا زیاتر لە سەر گرنگى و ئامانجى چاپکردن و بڵاوکردنەوەى کتێبەکەى دوا و، وتی : (ئێمە لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێویستیمان بە بەخۆداچوونەوەیە بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ بوویەر و رووداوەکاندا، پێویستە رەخنە لە شێوازى کارى رابردوومان بگرین و، رەخنە وەک میکانیزمى پێشکەوتنى پرۆسەى سیاسى و کۆمەڵایەتى سەیر بکەین، کە راشکاوانە رەخنەمان گرت کێشە و ناتەواوییەکان دەبینین، کە کێشە و ناتەواوییەکانمان بینى بەدواى چارەسەردا دەگەڕێین، بەمەش دەتوانین پەیوەندییەکى تەندروست و کۆمەڵگایەکى تەندروست بینا بکەین، ئەم کتێبەمان هەوڵێکە بەم ئاراستەیە و لە دیدگایەکى نەتەوەیى و نیشتمانى شرۆڤەى پرسەکانمان کردووە، ئومێد دەکەین هەنگاوێک بێت بۆ راستە رێى یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و بەیەکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن و گوێ لەیەکترگرتن).  دوای ئەوەی مەخمووری باسى لە کتێبەکەى خۆى کرد, دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو, ژمارەیەكی زۆر لە ئامادەبووان بەگرنگییەوە باسیان لە کتێبەكە كرد و بیروڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌