رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٦ / ٦ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانى نووسەرى گەورەى کورد (د. کەمال غەمبار)ى كرد و، لە نزیکەوە لە رەوشى تەندروستى پرسى.

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى هەولێر سەردانى ماڵى نووسەرى گەورەى کورد (د. کەمال غەمبار)ى کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK لە نزیکەوە لە رەوشى تەندروستى بەڕێزیانى پرسى و هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەى بۆ خواست، شایانى باسە (د. کەمال غەمبار) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو سەردانەى سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتیی YNDK راگەیاند کەوا بەردەوام بەڕێزیانى بەسەرکردۆتەوەو لە خەمى رەوشى تەندروستى دابووە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌