رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا – هەولێر :

KDP.INFO

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK سەبارەت بە پێکهێنانى کابینە نۆیەمى حکومەتى کوردستان بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان KDP.INFO دواو روانینى خۆى خستەڕوو و، رایگەیاند کەوا ئومێد دەکەین کابینەى نۆیەم حکوومەتی ھەموو لایەنە ساسییەکان و خەڵکی کوردستان بێت، نەک حکوومەتی چەند لایەنێکی سیاسی.

غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستان YNDK، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پشتگیریی کابینەی بەڕێز مەسروور بارزانی دەکەین و پێشبینی دەکەین لە کاتی یاسایی خۆیدا کابینەی نوێ ڕابگەیەندرێت، بەداخەوە بەھۆی ناکۆکیی سیاسییەوە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر دواکەوت، باوەڕی تەواومان بە کاک مەسروور بارزانی ھەیە، کەوا لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە حکوومەت پێکبهێنێت، ئومێدیش دەکەین بەڕێز مەسروور بارزانی سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکان بکات و کارێکی وەھا بکات کەوا کابینەى نۆیەم حکوومەتی ھەموو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بێت، نەک ببێتە حکوومەتی چەند لایەنێکی سیاسی."

سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: "ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھی چەند حزبێک بووە، پێویستە بەڕێز مەسرور بارزانى ھەوڵ بدات بە دیدگایەکی نوێ ئەم حکوومەتە پێکبهێنێت و بیکاتە کابینەی ڕەنگدانەوەی ڕەنگە جیاوازەکان، ئەوکات پێویستە ھەموو ھێز و لایەنەکان بەپێی پێگەی حزبی و سیاسی و جەماوەریی خۆیان کار بۆ سەرخستنی حکوومەت بکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر کابینەی نۆیەمى حکوومەت ھاوشێوەی کابینەکانی ڕابردوو بێت، کێشەکانمان پێ چارەسەر ناکرێت."

غەفوور مەخمووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " پێویستە ئەم کابینەیە فاکتەرى دەربازکردنی قۆناخە سەختەکانی ڕابردوو بێت، بۆ ئەمەش پێویستە ھەوڵ بدرێت کەوا دەرگاى بەشداری بۆ کەسایەتیی شارەزا لە بێلایەن و لە حزبە جیاوازەکان بکاتەوە، باوەڕی ئێمە وەھایە نابێ حکوومەت بەحزبی بکرێت، بەڵکو پێویستە بەرژەوەندیی گشتی و حکوومەت بخرێتە پێش بەرژەوەندیی حزبی و، حزب لە دەرەوەی حکوومەت کاری خۆی بکات، دەبێ هەوڵبدەین بە شێوەیەک کاربکەین بۆئەوەى لە ئایندەدا بتوانین سیستەمی وڵات لە فیدڕاڵیەوە بۆ سەربەخۆییی کوردستان بگۆڕین، خۆم گەشبینم لە کابینەی نوێ بە مەرجێک حکوومەت و حزب لێک جیابکرێنەوە و ھەریەکە و کاری خۆی بکات."

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌