رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٦ / ٦ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بارەگاى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى كرد و، لەدیدارەكەدا ساڵیادى دامەزراندنى پیرۆزکردن و باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر سەردانى بارەگاى پارتى گەشەپێدانى تورکمانیان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (محەممەد سەعدەددین ئیلخانى سەرۆکى پارت وئەحمەد مەجید رەحمان سکرتێرى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و ژمارەیەک لەئەندامانى سەرکردایەتى) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى چواردەهەم ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەیانەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و پێکهاتەکانى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو سەردانەى شاندى YNDK سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە سیاسییەکان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌