رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ ئۆسڵۆ:

ئێواره‌ى ڕۆژى ٢ / ٦ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە رێبەرى هێزە ئازادیخوازەکانى ئەهواز كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێران و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتو گۆیانكرد.

ئێواره‌ى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKله‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆيدا لە شاری ئۆسڵۆى پایتەختى نەرویج پێشوازیكرد لە به‌ڕێز (شێخ مەحموود بەشارى کەعبى رێبەرى هێزە ئازادیخوازەکانى ئەهواز)، لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكردو، هەردوولا جەختیان كردەوە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێكنزیككردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك، هەر لەدیدارەكەدا رێبەرى هێزە ئازادیخوازەکانى ئەهواز سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەیەکى گشتى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییە ئازادیخوازەکانى ناوچەکە كرا، بۆئەوەى بگەنە جۆرە لەیەکتر گەیشتنێک بۆ هەماهەنگى و پشتیوانى یەکتر.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌