رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا – ئۆسڵۆ :

سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەى رۆژى ٣١ / ٥ / ٢٠١٩ لەسەر بانگهێشتى پارتى کریستیانى نەرویجى (Partiet De Kristne) بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى گشتیى پارتەکە گەیشتە ئۆسڵۆ و لە لایەن سەرۆک و ئەندامانى سەرکردایەتى پارتەوە پێشوازى لێکرا.

ئێوارەى رۆژى هەینى رێکەوتى ٣١ / ٥ / ٢٠١٩ ، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لەسەر بانگهێشتنى پارتى کریستیانى نەرویجى بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى گشتیى پارتەکە گەیشتە ئۆسڵۆ و، لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى ئۆسڵۆ لەلایەن بەڕێزان ( ئیریک سەلە سەرۆکى پارتى کریستیانى نەرویجى و ژمارەیەک لە ئەندامانى سەرکردایەتى پارتەکەوە) بەگەرمى پێشوازى کرا.

کۆنگرەى گشتیى پارتى کریستیانى نەرویجى هەر دوو ساڵ جارێک دەبەسترێت و نوێنەرانى بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقیا و نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکانى بەشێک لە وڵاتانى جیهان تێیدا بەشدار دەبن و باس لە چەندین پرسى سیاسى دەکرێت، شایانى باسە لەم کۆنگرەیەدا غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى کوردستان وتارێک پێشکەش ئامادەبووان دەکات.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌