رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

سڵاویکى برایانەى گەرم ...
هەڵبژاردنی جەنابتان لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مایەى خۆشحاڵیمانە، بە ناوی خۆمان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەگەرمى پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیواى سەرکەوتنان بۆ دەخوازین.
ئومێدمان زۆرە کەوا کەسایەتى جەنابتان لەو پێگەیەدا ببێتە فاکتەرێک بۆ زیاتر پێشڤەچوونى باشوورى کوردستان لە رووى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و دامەزراوەییەوە، لەهەمان کاتدا چاومان لەوەیە کەوا بتوانن دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بکەن بە ماڵى هەموو کوردستانیان و دەرگاتان کراوە بێت بۆ گوێگرتن و راوێژکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و شارەزایان بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو کیشە و گرفتانەى کە دێنە پێشەوە و کاریگەریان بۆ سەر پرۆسەى سیاسى کوردستان دەبێت، لەم پێناوەدا بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانتان و بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لێ كوردستان، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK پشتیوانى جەنابتانین و ئەوەى لە تواناماندا بێت هاوکارتان دەبین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
31 / 5 / 2019

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌