رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان ...

- كەسوكار و بنەماڵەی شەهید سەربەست...

 ئه‌مڕۆ نۆزده‌‌ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا لە 31/5/2000 دەستی ره‌شی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر دڕندانه‌‌ شەهیدیان كرد.

 شەهید سەربەست مەحموود سیاسەتوان و رۆژنامەنووسێكی بوێر بوو، زۆر ئازایانە رەخنەی لەسیاسەتی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان دەگرت و لەرێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی دەكردنە بڵقی سەرئاو و لەدیدگایەكی نه‌ته‌وه‌یی و بەشێوازێكی ژیرانه‌ی ئاشتیخوازانه‌‌ رووبەڕوویان دەبۆوە، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی لەنێو رۆشنبیران و وڵاتپارێزان و جه‌ماوه‌ری كوردستان كاریگەر بوو، بۆیه‌ لەهەموو بەشەكانی كوردستان شەهید سەربەست مەحموود ناسراو بوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ تا ئەم ساتەش كارەساتی شەهیدكردنی برینێكە و سارێژ نەبووە.

 تێپەڕبوونی نۆزده‌ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود و ئاشكرانەبوونی بكوژانی بۆ ئێمە و خانەوادەكەی و هەموو دۆستان و هەڤاڵانی ناخۆشه‌ و جێگەی نیگەرانییە، بۆیە داوا لەحكومەتی كوردستان و دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بكوژانی شەهید سەربەست ئاشكرا بكرێن و لەدادگاییەكی دادپەروەرانە بەسزای خۆیان بگەن.

- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.

- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی كوردستان .

 

                                                       مه‌كته‌بی سیاسی                                                    

                                یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK

                                     10ی جۆزەردان / 2719ی كوردی

                                       31 / 5 / 2019 ی زایینی

                                                                                                                                                              

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌