رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ / ٥ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى PDK ى كردو، لە دیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانى  YNDK ، سەردانی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە كوردستانى و عێراقییەکانى پارتی ديموكراتى كوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان كاك عەلى حوسێن ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى PDK و بەرپرسى مەکتەب و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان و ژمارەیەك لە كارگێڕو ئەندامانی مەكتەب پێشوازی كران، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.

هەروەها لەدوا تەوەرى دیدارەکەدا هەردوولا جەختیانكردەوەسەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندى برایانەى نێوان YNDK و PDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌