رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا - هه‌ولێر

ئەمرۆ چوارشەممە (٢٠١٩/٥/٢٢) له‌باره‌گای پارێزگای ھەولێری حزبی شیوعی کوردستان، ژماره‌یه‌ك حزب و لایەنی سیاسی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، باس لە كێشەى ئەو هاوڵاتی و جوتیارانەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم كرا كە ماوەیەكە ڕووبەڕووی چەندین گرفت و ئاستەنگ بونەتەوە، هەر لە داگیرکردنی ماڵ و سوتانی دەخڵودان. کە ئەم دۆخە مەترسیدارە و نابێ چاوپۆشی لێبکرێ و نە دواخرێ له‌چاره‌سه‌ركردنی و زۆریش پێویستە کە دەستبەجێ دانیشتن له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بکرێت ، چونکە چەندین هاوڵاتی کورد تیرۆر کران، چەندین گوندی کوردستانیی لە ژێر زەبری تیرۆر و تۆقاندن بە زۆر چۆڵکرا، بە هەزارها دۆنم لە سامانی کشتوکاڵی جوتیارانی کوردستانیان دروێنەکراو تاڵان کراو یان سوتێنرا، ئەمە بارودۆخی گشتی ناوچە جێناکۆکەکانە بە گشتی و بە تایبەتی مەخمورو و دەشتی قەراج و کەرکوك و خەنەقین و دەروبەری له‌خراپیدایه‌و پێویسته‌ حكومه‌تی كوردستان به‌زووترین كات له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی له‌ به‌غدا ئه‌و پرسه‌ بروژێنن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران و كورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ یاداشتانه‌مه‌یه‌ك ئاماده‌كرێ و ده‌درێته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان.

شایانی باسه‌ شاكر هاشم به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و رای YNDKى له‌م باره‌یه‌وه‌ خسته‌ روو.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌