رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ عەمان :

 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆى ئوردەن (الاذاعة الأردنية) باسى لە رەوشى کوردستان و عێراق کرد و، وتى کوردستان قۆناخە سەختەکانى دەربازکردووەو بەرەو دواڕۆژێکى گەش هەنگاو دەنێت.

 ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى ١٨ | ٥ | ٢٠١٩، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە لایەن راگەیاندنکارى ناسراوى ئوردەن و بەڕێوەبەرى پرۆگرامەکانى رادیۆى ئوردەن (فەزڵ معارک) بۆ بەرنامەیەکى تایبەتى رادیۆى ئوردەن سەبارەت بە رەوشى کوردستان و عێراق میواندارى کرا و، لە گفتوگۆیەکى فراوان سەبارەت بە رەوشى کوردستان و عێراق تیشکى خستە سەر دوا گۆڕاکارى و پێشهاتە سیاسییەکان و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان وتى: ( هەموو لایەک باش ئەوە دەزانن کەوا باشوورى کوردستان خاوەن پێگەو رۆلى سیاسى خۆیەتى و سەرەڕاى ئەو گرفت و ئاستەنگانەى بۆى دروستکراو دروستدەکرێت بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت، کوردستان قۆناخە سەختەکانى دەربازکردووەو بەرەو دواڕۆژێکى گەش هەنگاو دەنێت، وڵاتانى جیهانیش ئێستا خوێندنەوەى نوێیان بۆ رۆڵ و کاریگەرى کوردستان لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەیەکى تایبەتى لەگەڵدا دەکەن.)، هەروەها وتى : (بە هەوڵ و تێکۆشان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک مەسعود بارزانى ئەو گەمارۆ دبلۆماسییەى لەسەر کوردستان بوو تێکشێنراوە و، کوردستان بۆتە وێستگەیەکى دیبلۆماسى گرنگ و وڵاتان بە بایەخەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن.).

 لە دریژەى چاوپێکەوتنەکەدا مەخموورى ئەوەشى وت کەوا : ( زۆربەى ئەو شاندانەى دێنە وڵاتانى ناوچەکەو بەغدا سەردانى کوردستانیش دەکەن، لەبەرئەوەى دەزانن کوردستان رۆڵى کاریگەرى خۆى دەبێت لەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى کەوا لە ناوچەکەدا روودەدەن.).

  شایانى باسە چاوپێکەوتنەکە کاتژمێرێکى خایاند و مەخموورى سەبارەت بە چەندین و پرس و بابەتى دیکەى پەیوەست بە رەوشى کوردستان روانینى خۆى خستەڕوو.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌