رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٢ / ٤ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بارەگاى گۆڤارى (گوڵان)ى كرد و، بەبۆنەى ساڵیادى دەرچوونى گۆڤارەکەوە پیرۆزبایى لە سەرنووسەر و ستافى (گوڵان) کرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر سەردانى بارەگاى گۆڤارى (گوڵان)یان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (فەرهاد محەممەد سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵان و ستافى دەستەى نووسەران و کارمەندانەوە) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى بیست و پێنجەمین ساڵیادى دەرچوونى گۆڤارى (گوڵان)ەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى بەردەوامى و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، هەروەها باسى لە رۆڵى گرنگى گوڵان لە ناوەندى رۆشنبیرى و سیاسى کوردستان کرد و، وتى : (بەردەوام بوونى گۆڤارى گوڵان بۆتە پێویستییەکى گرنگ و پێویستە هەموو لایەکمان پشتیوانى گوڵان بین و، گوڵان لە رووى بایەخدان بە هزرى نەتەوەیى کوردى پێشەنگ بووە، بۆیە پێویستە کاربکەین گوڵان بکەینە سەنتەرێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بۆ دووبارە تیۆریزەکردنەوەى چەمکى ناسیونالیزمى کوردى)، شایانى باسە لە دیدارەكەدا سەرنووسەرى گوڵان بە ناوى خۆى و ستافى گوڵانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتیی YNDK راگەیاند بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەو هاوکارى بەردەوامى لەگەڵ گۆڤارى (گوڵان)دا.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌