رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا _ هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ٤ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بارەگاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP ى كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی باشوورو باکوورى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر سەردانى بارەگاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP یان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (موزەیەن گونەش ئەندامى کۆنسەى رێڤەبەرى و بەرپرسى پەیوەندییەکان و عابد ئیکە ئەندامى سەرکردایەتى HDP و ئەندامانى پەیوەندییەکانى HDP) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ HDP و بەرخودانى باکوورى کوردستان راگەیاند و بە بۆنەى سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەى تورکیا پیرۆزبایى لێکردن، هەروەها هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و YNDK ى بۆ مانگرتووان راگەیاند، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا شاندى HDP سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDKراگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌