رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDKK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (85) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكەوتی 30/3/2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDKK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان)سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( دكتۆر كاوه‌ مه‌حموود سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی (85) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق كرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان و كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و عێراق كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان و گه‌لانی عێراق به‌گشتی كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌