رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

 

- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزو خۆڕاگرى كوردستان ....

- حزب و لایه‌نە سیاسییەکان و رێكخراوه‌كانی كوردستان ...

 له ‌ئه‌نجامی به‌رخودان و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له ‌رۆژئاوای كوردستان و هاوشان له‌گه‌ڵ گه‌ڵانی دیكه‌ی سوریا‌، له ‌شه‌ڕێكی درێژخایه‌نی چه‌ند ساڵه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای سه‌پاندبوو، لە ئەنجامدا رێكەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ فەرماندەیى گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات- QSD دواهەمین سەركە وتنی یەكجاریی بەسەر دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی (داعش)دا ڕاگەیاندو، لە رووى سەربازى و ئیدارى و کۆتایى بە (داعش) هێنا.

 گەلى کوردستان كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌ڵماند كه ‌ده‌توانێ خۆڕاگرانە رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببێته‌وه‌و له‌ناویان ببات، به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌مه‌ش له ‌باشووری كوردستان پێشمه‌رگه ئەفسانەى‌ داعشی تێكشكاند و له‌ رۆژئاوای كوردستانیش شه‌ڕڤانان كۆتاییان به دوا‌پێگه‌ی داعش هێنا، ئه‌وه‌ش له‌رووی سیاسی و عه‌سكه‌ری پێگه‌ی كوردی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هێنده‌ی تر به‌رزتر و قایمتركرد، كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی داعش له‌عێراق و سوریا مانای ئه‌وه‌ نیه‌ داعش به‌ته‌واوی كۆتایی هاتبێ، به‌ڵكو ئه‌ركی داهاتوومان قورستر ده‌بێ بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری فیكری تیرۆريستی داعش، بۆئه‌وه‌ی جاره‌كی دیكە له‌ هیچ شوێنێكى ئه‌م جیهانه‌ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه‌.

 ئێمه‌ له یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان‌ YNDK پیرۆزبایی له‌ هێزەکانى سوریاى دیموکرات وسەرجەم شه‌ڕڤانان و  خوشک و برایانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان و گه‌ڵانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ریزه‌كانی هێزەکانى سوریاى دیموکرات‌ به‌شداربوون له‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و قوربانی و خۆێنیان له‌م پێناوه‌دا به‌خشی، لێره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له ‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وەش‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

 بێگومان قۆناخى دواى کۆتاییهێنانى دەسەڵاتى (داعش) ئه‌ركی رێڤەبەرى خۆسەر و هێزەکانى سوریاى دیموکرات قورستر دەکات‌ کە ئەویش دەستپێکردنى قۆناخى ئاوەدانکردنەوەو چەسپاندنى بنەما دیموکراتییەکانى کارى سیاسییە، بۆیە پێویسته‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بكه‌نه بنه‌ماو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رزگاركردن و ئازادكردنی عفرین و ده‌ركردنی سوپای توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان و هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و ‌باشتركردنی په‌یوه‌ندی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی باشووری كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی بنچینه‌یی كێشه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی رۆژئاواى وڵات، لەهەمان کاتدا پێویستە پێگه‌ی سیاسی و به‌رخۆدانی رۆژئاوا و كانتۆنه‌كان و گیانی به‌رزی كوردایه‌تی هاوچه‌رخ ئاوێته‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی راسته‌قینه‌ بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش دەبنە فاکتەرى ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانی سياسى و نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ ئه‌زموونى‌ رۆژئاواى کوردستان و به‌دیهێنانی مافی زیاتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌.

- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌رخۆبوونی كوردستان.

- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

                                                                 مه‌كته‌بی سیاسیی

                                                                   یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                                                              7ی نه‌ورۆزی 2719ی كوردی - 26ی ئاداری 2019ی زایینی                                                 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌