رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا _ هەولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٥ / ٣ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هەر سێ شاندى پارتى سەربەخۆیى کوردستان و بزووتنەوەى ئاشتى ناوخۆیى BAN و بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا وێڕاى پیرۆزکردنى (٢٤)ەمین ساڵیادى دامەزرانى YNDK ، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.

 ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، پێشوازیكرد لە هەر سێ شاندى پارتى سەربەخۆیى کوردستان و بزووتنەوەى ئاشتى ناوخۆیى و بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( ئەمیرى قازى سەرۆکى پارتى سەربەخۆیى کوردستان و شاندى یاوەرى، د. موسا کاڤاڵ سەرۆکى بزووتنەوەى ئاشتى ناوخۆیى BAN و شاندى یاوەرى، جەمال پورکەریم سەرۆکى بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان و شاندى یاوەرى)، لەدیدارێکى برایانەكەدا هەر سێ شاند بەبۆنەى (٢٤)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK پیرۆزبایى خۆیان بە سکرتیرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاند و، هەر لە دیدارەکەدا  باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگى لەیەک نزیکبوونەوەى پارت و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانى کوردستان کرا و، جەختکرایەوە سەرئەوەى کەوا پێویستە بۆ ئەم مەبەستە لە داهاتووى نزیکدا میکانیزمیک بۆ کارى هاوبەش دابنرێت.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەرچوار لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌