رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

-   جەماوەری وڵاتپارێزو خۆڕاگری كوردستان  ...

-   كەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان  ...

 

   ئەمڕۆ ٢٤ بیست و چوار ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی YNDK تێدەپەڕێت، لەم رۆژەدا YNDK  وەكو رێکخستنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەریی لە گۆڕەپانی سیاسی و كلتوری كوردستان لەدایكبوو و راگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و تێکۆشەران،YNDK لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا توانی بەدیاربكەوێ و بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK توانیویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بە شرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ئاشكرا بكات ‌و رووبەڕوویان ببێتەوە‌ و، لەهەمان کاتدا YNDK هەر لە سەرەتاوە بە پەروەردەیەكی نەتەوەیی و ئاشناكردنی تاك بەناسنامەكەی و پەیوەستبوونی تاكی كوردی بە خاك و وڵات بە بنەما گرت، ئەوەش بۆئەوەی کەسایەتى تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕبەخۆبوون بنیاتبنێتەوەو شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببێتەوە، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی YNDK وایكرد زۆر بەخێرایی بەدیار بكەوێ ‌و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزندا.

 ئێمە لەكاتێكدا كەوا یادی بیست و چوارەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK دەكەینەوە بەهۆی ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك حكومەتی عێراق دوای داگیركردنی كەركوك و مەخموور و شنگاڵ و توزخورماتوو لە 16 / 10 / 2017 تا ئێستاش رەوشى ئەو دەڤەرانەى ئاسایى نەکردۆتەوە، لەلایەكی دیكەوە داگیركەرانى کوردستان لەهەموو لایەكەوە بۆ دژایەتیکردنمان لە پیلانداناندان، رژێمی داگیركەری توركیا کە ساڵى رابردوو بە جۆرەها چەك هێرشی كردە سەر شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان و خاكەكەی وێران و سوتماك كردو خەڵكەكەشی جینۆساید و ئاوارە كرد، ئێستاش هەوڵدەدات دیمۆگرافیاى عفرین بگۆڕێت، هەروەها بەردەوام هەڕەشە لە رۆژئاواى کوردستان دەکات، لە باکوورى کوردستانیش ئەوا دەبینین تورکیا چۆن کەوتۆتە دژایەتیکردنى نەتەوەکەمان و هیچ شتێکى پێ رەوا نابینێت و ئازادیخوازان زیندانى دەکات، لە رۆژهەڵاتى کوردستانیش رژێمى ئێران بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى گەنج و ئازادیخوازانى کورد، رژێمى سوریاش سەرەڕاى رەوشى نالەبارى خۆى ئامادە نییە چارەسەرى پرسى کورد لە رۆژئاواى کوردستاندا بکات، بەڵێ ئەوە رەوشى ئێمەى کوردستانییانە، لێرەوە جارێكی دیكە ئەو هەڕەشە و پیلانانەى داگیرکەران ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و دژیان دەوەستینەوە، بێگومان سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان خەباتى گەلى کوردستان بەردەوامە و پێشڤەدەچێت، پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باكوورو باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین, لەم رەوشەدا بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان؛ لەسەر ئاستی نەتەوەیی جەختدەكەینەوە سەر بەستنی (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، داڕشتنی بەرنامەی كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیكەین، لەهەمان کاتدا بانگ لە هەموو لایەك دەكەین كەوا بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت.

          - جەماوەرى دڵسۆزو وڵاتپارێزى کوردستان  ...

 سەبارەت بە رەوشى ئێستاى باشوورى کوردستان؛ ئێمە واى دەبینینەوە کەوا ناوەندى سیاسى لێکترازاو و پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستەوەیە، لەسەر ئاستى جەماوەریش گلەیى و گازاندەى زۆر هەن لەو ناعەدالەتییەى کەوا لە باشوورى وڵاتدا هەیە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن، لەم پێناوەشدا جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان) دەكەین، كە ئەنجوومەنێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و پاراستن و پێشڤەبردنى دەزگا و دامەزراوەکانى کوردستان، لەهەمان کاتدا داوا دەکەین پەلە بکرێت لە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى کوردستان، بە گرنگى دەزانین کابینەى نوێى حکومەت لە کەسانى شارەزا و تەکنۆکرات پێکبێت، بۆئەوەى کێماسییەکانى کابینەکانى رابردوو دەرباز بکات و بتوانێت دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان سیستماتیک بکات و، حکومەت ببێتە حکومەتى خەڵکى کوردستان نەک حکومەتى ئەم حزب و ئەو حزب

 لە کۆتاییدا؛ لەم یادە بەرزو شكۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی و بیست و چوارەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین و، رێزو هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی تەواوی شەهیدانی كوردستان و بەرز راگرتنی بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بەرخودانی نەتەوەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان دەردەبڕین و، پەیمان دەدەین وەك هەمیشە لەسەر رێبازی شەهیدان، رێبازی پیرۆزی كوردایەتی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو هێنانەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.

-  نەمری ‌و سەربەرزی بۆ شەهید (سەربەست مەحموود) ‌و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون ‌و ئازادی كوردستان.

-  مردن‌ و رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و داگیركەرانی كوردستان.

 

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

١ ى نەورۆزی ٢٧١٩ ی كوردی  _  21 / 3 / ٢٠١٩ ی زایینی

هەولێر  _ باشوورى کوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌