رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هه‌ولێر

لە گردبوونەوەیەكدا لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر له‌ساڵوه‌گه‌ڕی داگیركردنی عفرین، ژمارەیەك پارت و  كوردانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌رێگه‌ی یاداشتانامه‌یه‌ك، داوایان كرد نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوەڵەتی كار بۆ كۆتایی هێنان بە داگیركاری توركیا لە عفرین بكەن .

ئه‌مڕۆ 18-3-2019 شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌سه‌رپه‌رشتی شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK، له‌گردبووه‌نه‌وه‌ك‌ سه‌باره‌ت به‌كۆتایی هێنان به‌داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر عفرین به‌شداربوون.

شاخه‌وان خالید بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: "ئەمڕۆ هاتووین بۆ بەردەم باره‌گای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەوەی دەنگی خەڵكی عەفرین بگەیەنینە هه‌موو دو‌نیا و داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەكانی جیهان ده‌كەین سنوورێك بۆ پێشێلكارییەكانی داگیركەری توركیا لەبەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان دابنێن و كۆتایی بە داگیركاری عەفرین بهێندرێت”.

لە گردبوونەوەكە یاداشتێك ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان، تێیدا هێرش و داگیركاری ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سەر عەفرین خرابووەڕوو، هەروەك پێشێلكارییەكانی توركیا دژ بە خەڵكی سڤیل و هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین ئاماژەی بۆ كرابوو.

ساڵێک پێش ئێستا سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فرۆکە و چەکی پێشکەوتوو  هێرشی کردە سەر عفرین و هێزە نێودەوڵەتیەکانیش لەو هێرشە بێدەنگ بوون و خەڵکی عەفرین و شەڕڤانان بۆ ماوەی ٥٨ رۆژ بەرەنگاری  سوپای تورکیا بوونەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌