رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 - جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ..

  - كەس‌و كارو بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...

 ( 31 ) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ رژێمی بەعسی رووخاو لە چوارچێوه‌ی جێبەجێكردنی پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان لەرۆژی 16/3/1988 ، به‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر دڕندانه‌ شاری هەڵەبجەی بەبۆمب ‌و رۆكێت كیمیابارانكردو له‌ ئه‌نجامدا زیاتر لە 5 پێنج هەزار كورد شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاوارەی سەرسنوورەكان بوون.

 كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی جه‌رگبڕ بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی گازی كیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیلی شاری هەڵەبجە جگە لەوه‌ی  هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان‌ كوردبوون، رژێمی ئەوسای ئێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامدا، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی ژه‌هر و كیمیایی كرد، له‌م كاتدا‌ هیچ دەوڵەت‌ و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه‌ دەنگیان هەڵنەبڕی، بۆیه‌ پێویسته‌ هەموو ئەم دەوڵەت‌ و كۆمپانیایانەی كە له‌وكاته‌دا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییانە له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن‌ و قەرەبووش به‌ زیانلێكه‌وتووان بده‌ن و به‌شداری ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و پاككردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شوێنه‌واری كیمیایی و به‌ژه‌هربوون بكه‌ن.

 له‌ئێستادا پارێزگای هەڵەبجە كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی كوردستان به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت (كه ‌به‌داخه‌وه‌ تائێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی رێكنه‌كه‌وتوون), گرنگی زیاتر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بده‌ن، هه‌روه‌ها پێویستە دەسەڵاتی سیاسی كوردستان لەرێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگى زیاتر بە شاره‌كه‌ بده‌ن، به‌تایبه‌ت چارەسەركردن و پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری, هه‌روه‌ها ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان بەگازی كیمیایی دەناڵێنن, بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنیان، له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێویستە سیمای شارەكە بگۆڕدرێت‌و وەكو شارێكی هاوچەرخ پارێزگارى لێبكرێ، لەسەر حكومەتی ئێراقیشە كە تەواوی زیان لێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە،ئەمەش كەمترین وەفایە بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجەو گشت شەهیدانی رێی ئازادی ‌و سەرخۆبوونی كوردستان .

-نەمری‌و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان .

مەكتەبی سیاسی

   یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK

25ی رەشەمێی 2718ی كوردی

 16ی ئاداری 2019ی زایینی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌