رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان...

 - كه‌سوكار و بنەماڵەى سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان...

 - حزب و لایه‌نه ‌سياسييەكان و رێكخراوه‌كانی كوردستان...

  ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی و خاڵی وه‌رچه‌رخانه له ‌دیرۆكی نه‌ته‌وه‌ییماندا،‌ (28) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ رانیه‌ی ده‌روازه‌وه‌ له‌ رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 چه‌خماخه‌یدا و، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راپه‌ڕین هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه‌، جه‌ماوه‌ری تێنووی ئازادی توانیان كوردستان له‌ به‌عسییه‌ سه‌ددامییه‌كان پاكبكه‌نه‌وه‌و موژده‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر داگیركه‌ران رابگه‌یه‌نن‌، له‌م رۆژه‌دا گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند ژێر ده‌سته‌یی قبوڵناكات و هه‌ر كاتێ ده‌رفه‌تى بۆ بگونجێ راپه‌ڕین و شۆڕش ده‌كات و  كوردستان له‌داگیركه‌ران پاكده‌كاته‌وه‌.

 ئه‌مساڵ كه‌یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه‌ كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی ناوخۆیی و ئه‌قلیمیدایه‌، به‌تایبه‌ت رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌كان به‌زووترین كات خه‌می جددیان ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت و كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی كوردستان بكه‌ن و هه‌وڵبدرێ حكومه‌ته‌كه،‌ حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت و نه‌بێته‌ حكومه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان، هه‌وره‌ها كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بكرێ كه‌ به‌پیلانێكی نه‌گریس كه‌وتنه‌ بنده‌ستی سوپای عێراقی داگیركه‌ر.

 ئێمە وەکو YNDK له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ به‌هه‌موو توانایه‌كمان كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین و، لەهەمان کاتدا پاڵپشتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی كوردستانین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ حكومه‌تی هه‌موو لایه‌كمان، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر به‌خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ لەسەر هەموو لایەکمانە یادی راپه‌ڕین بكه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنی تواناو هێزه‌كانمان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركه‌ران و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

  له‌یادی راپه‌ڕین پیرۆزبایی له‌خۆمان خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ نه‌خشه‌رێگه‌ی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆتایی هاتن به‌ كێشه‌و گرفتی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌خاكی كوردستان بكه‌ین و نێوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه‌و، چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌هه‌موو بواره‌كان ئه‌نجامبدرێ و ئاوڕی زیاتر له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان بدرێته‌وه‌ بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان.   

 - نەمرى بۆ شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.

 - مردن و رووڕه‌شی بۆ نۆكه‌ران و دوژمنانی كوردستان.

 

 

                    مه‌كته‌بی سیاسیی

                      یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                       14 ی ره‌شه‌مێى 2718ی كوردی

                     5ی ئاداری 2019ی زایینی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌