رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ ولێر
شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌هۆڵی سه‌عد عبدالله له‌شاری هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی خوالێخۆشبوو مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لاقادر ئه‌ندامی پیشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌ن، سەرەخۆشیان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سەركردایەتی و كادر و ئەندامانى پارتی دیموكراتی كوردستان  و خانەوادەی تێكۆشەری به‌ڕێزیان كرد و به‌م بۆنه‌یه‌ په‌یامی هاوخه‌میان پێشكه‌شكردن.
ئه‌مڕۆ 24-2-2019 شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) به‌ ئاماده‌بوونی كاك سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاك فازل میرانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ حكومیی و كه‌س و كارو خانه‌واده‌كه‌ی و هاوسه‌نگه‌ران و هه‌ڤاڵانى، به‌شدارییان له‌ چله‌ی ماته‌مینی خوالێخۆشبوو مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لاقادر ئه‌ندامی پیشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.

له‌و رێوره‌سمه‌دا كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهاتن و وتاری كاك فازل میرانی و سعدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و نیشاندانی فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لاقادر و وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ‌پێشكه‌شكران و شاندی YNDK جارێكی دیكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و  بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرده‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌