رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:  

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٤ / ٢ / ٢٠١٩ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سه‌رۆكی بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان BSK كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژهەڵاتى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (جەمال پورکەریم سه‌رۆكی بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان BSK)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژهەڵاتى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان BSK سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژهەڵاتى كوردستان و پرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژهەڵاتى كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژهەڵاتى كوردستان بین.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌