رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

برای بەڕێزمان كاك عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستى كوردستان 
 بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستى كوردستان

سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتی سەربەستى كوردستان) ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و ئومێد دەكەین ساڵیادى دامەزراندنتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ ساڵیادتان لە كاتێكدایە كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی كۆمەڵێ‌ گۆڕانکارى و ئەگەرو پێشهاتی مەزن دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕێزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.
لە كۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
 هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٧ / ٢ /  ٢٠١٩

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌